حوکمی فێربوونی تەجوید

له‌لایه‌ن: - سیروان حامد - به‌روار: 2021-05-17-17:05:00 - کۆدی بابەت: 5375
حوکمی فێربوونی تەجوید

ناوه‌ڕۆك

حوکمی فێربوونی تەجوید

سەبارەت بە حوكمی فێربوونی تەجوید و جێبەجێكردنی یاساكانی زانایان دوو ڕایان هەیە: 

1- فێربوون و شارەزابوونی ئەم زانستە واتە: (التجوید العلمی) فەرزی كیفایەیە، بەڵام جێبەجێكردنی لە كاتی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزدا، واتە: (التجوید العملی) فەرزی عەینە و پێویستە لە سەر هەموو موسڵمانێك ژن بێت یاخود پیاو لە كاتی قوڕئان خوێندندا پەیڕەوی بكات، ئەمە ڕای زۆربەی هەرەزۆری زانایانە.

2- ڕەچاوكردن و جێبەجێكردنی بنەما و یاساكانی ئەم زانستە سوننەتە و پابەندبوون پێوەی لە كاتی قوڕئان خوێندندا شتێكی باشە، ئەمەش ڕای هەندێك لە شەرعزانانە (الفقها‌ء) .

بەڵام ڕای یەكەم بەهێزترە، چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: (ورتل القرءان ترتیلا). واتە: زۆر بە جوانی و لە سەرخۆیی قورئان بخوێنەرەوە، پێغەمبەریش (د.خ) فەرموویەتی: (لیس منا من لم یتغن بالقرءان). واتە: لە ئێمە نییە ئەو كەسەی بە دەنگەوە قوڕئان نەخوێنێت.
هەر بۆیە پێشەوا ئیبنولجەزەریش لە پێشەكیەكەیدا وتویەتی: 
 
                  والاخذ بالتجوید حتم لازم  من لم یجود القـــرءان كریـم
                  لأنه به الإله أنــــــــــــزلا         وهكـذا منه إلیـنا وصــلا

واتە: خوێندنەوەی قوڕئان بە تەجویدەوە پێویستە، هەركەسێك بە تەجویدەوە قوڕئان نەخوێنێت تاوانبارە، چونكە پەروەردگار قوڕئانی بە تەجویدەوە دابەزاندوە، هەر بەو شێوەیەش نەوە بەنەوە بە (تواتر) پێمان گەشتووە.


سەرچاوەکان



897 بینین