مەرجەکان

مەرجەكانی بەكارهێنانی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام 

بەكارهێنانی ئەو كەرەستە نووسراو، دەنگی و وێنەییانەی لە پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام بڵاوبوونەتەوە و لە ئاییندەدا بڵاودەبنەوە، بە كۆمەڵێك مەرجەوە گرێدراوە. هەر بەكارهێنەرێك بەو مەرجانە ڕازی نەبێت، بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێك سوود لە پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام وەربگرێت.

 

مەبەست لە سوودلێوەرگرتنیش: خوێندەوە، گوێلێگرتن، سەیركردن و داونلۆدكردنی هەر كەرەستەیەكە كە لەسەر پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام، لەكاتی بەكارهێنانیدا هەیە.

 

مەرجەكانی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام بەم شێوەیەی خوارەوەن

ـ هەركەسێك تەمەنی لە ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوە بێت، دەتوانێت هەموو بەشەكانی ئەم پلاتفۆەرمە بەكاربهێنێت. هەركەسێك تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵەوە بێت، بۆی هەیە بەشێك لە ناوەڕۆکی ئەم پلاتفۆرمە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە خێزانەكەی (دایك و باوك یان ئەو كەسەی سەرپەرشتیی بەخێوكردن و پەروەردەكردنی دەكات) بەكاربهێنێت.

پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام بەرپرسیار نییە لەوەی ناوەڕۆکی ئەم ئینسایكلۆپیدیایە لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بە خراپ سوودی لێوەربگیرێت. بەكارهێنەری پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام ئەوەی قبوڵە كە كاتێك لەسەر مۆبایلەكەی یان كۆمپیوتەرەكەی ڤێرژنێكی نوێی ئەپی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام یان ماڵپەڕ دێت، دەكرێ جۆری خزمەتگوزارییەكانی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام بگۆڕدرێت یان مەرجەكانی بەكارهێنان گۆڕانیان بەسەردابێت، بۆیە بە وریاییەوە ئەپەكەی ئەپدەیت دەكاتەوە و دەرەنجامی ئەپدەیتكردنەوەكە هەر شتێك بێت قبوڵی دەكات.

 

ـ كۆپی ڕایتی ئەو كەرەستە نووسراو، بینراو و بیستراوانەوەی لە پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام بڵاودەبنەوە بۆ پلاتفۆرمی بانگی ئیسلامه‌ و بەبێ پرسی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام نابێت سەرلەنوێ بۆ كاری میدیایی یان بازرگانی بەكاربهێندرێن. بەكارهێنەری پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام ئازادە لەوەی ئەو كەرەستانە تەنیا بۆ خۆی، بەبێ ئەوەی پارەی پێ پەیدا بكات بەكاربهێنێت.

 

پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام مافی ئەوە دەپارێزێت كە ئەو كەرەستانە لە هەر كاتێكدا ڕەش بكاتەوە و بگوازێتەوە كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بۆ سەر پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام ئەپلۆد كراون.

 

 ـ لە هەندێك لە به‌رهه‌م  و كەرەستەكانی دیكەدا كە لە پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام بڵاودەبنەوە، ڕەنگە لینكی ماڵپەڕی تر بەكاربێت، پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام  گەرەنتیی ئەوە ناكات كە ئەو ماڵپەڕانە زیانبەخش نین بۆ ئەو ئامێرانەی بەهۆیانەوە سەردانیان دەكەن. بۆیەش هیچ بەرپرسیارێتییەك لەوبارەوە لە ئەستۆ ناگرێت.