ناوهڕۆك
واتای زمانی
الرئیس: گەورەی نەتەوەکە، وهو الرأس أیضا: بە واتای سەر، ئەنجامدەری کارەکانیان (القیم)، لە پێشەوەی ئەوانە (مقدمهم)، واتە ئەگەر سەرەکەیان باش و چاک بوو ئەوا خۆیان کاروباریان باش دەبێت.
بۆ سەرۆکی وڵات سێ نازناویان داناوە: الخلیفة: جێنشین، أمیر المؤمنین: پێشەوای موسوڵمانان، الإمام: ئەو کەسەی خەڵک بەدوای ئەو وەستاون، خەڵکان شوێنی کەوتوون.
پێشەوای گەورە (الإمامة العظمی): الأم بالفتح: مەبەست، أمە یؤمە أما: تقدمهم: لە پێشەوایانە، واتە ئەوەی لە پێشەنگی خەڵکەوەیە، جا بۆ ڕێگەی ڕاست یان چەوت پێشیان کەوتووە، أي القتدی بە: خەڵکان ئیقتیدایان بەو کردووە جا بۆ نوێژ بێت یان بۆ کاروباری ووڵات.
واتای زاراوەیی
سەرۆکایەتی، ئیمامی جوەینی دەڵێت: سەرۆکایەتیەکی تەواوە، گەورەییەکی گشتییە، پەیوەستە بە تاک و کۆمەڵ لە کاروباری دونیا و ئاین، ئیمامی ماوردی لە پێناسەی سەرۆکایەتیدا دەڵێت: پێشەوا وەک جێنشینی پێغەمبەران بۆ چاودێری و پارێزگاری ئاین و ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕامیاری دونیایی دانراوە، لەبەر ئەوەی ئاینی ئیسلام بریتییە لە کاروباری دونیا و ئاین، هەروەک چۆن پێغەمبەری خودا(د.خ) پێشەوای ئاینی و ڕاپەڕێنەری کاری دونیا و دادوەری گشتی و چاودێری کۆمەڵایەتی، سەرکردەی جەنگ بووە.