ناوهڕۆك
بەرگی ئیحرام چۆنە؟
واجبە پیاو خۆی ڕووت بکاتەوە و جلەکانی خۆی دابنێ، هەر لەو کاتەوە کە نیەتی ئیحرام دێنێ لە هەر جلێکی دوروابێ، یان چنرابێ و دەورە لە لاشەی بدا، واتە: نابێ بیکاتە بەر، پەشتەماڵێک دەبەر خۆی ئەکا لە ناوک بەرەوخوار، وە پەشتەماڵێکی تریش بۆ سەر پشت و شانەکانی، سوننەتە هەردوو پەشتەماڵەکان سپی بن، بەڵام ئافرەت هەر بە جلەکانی خۆیەوە ئیحرام ئەبەستێ.
زانیاری زیاتر
سوننەتە ئاوی (زمزم) بخواتەوە (عن ابن عباس -رضي الله عنهما-: شرب النبی ﷺ من زمزم من دلو منها وهو قائم) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ بە پێوە بە دۆلچەیەک ئاوی زەمزەمی خواردەوە، هەروەها سوننەتە بۆ هەموو کەسێک -حاجی بێت، یان ڕێبوار بێت- ئاوی (زمزم) لەگەل خۆیا بێنێتەوە بۆ ووڵاتی خۆی (عن عائشة -رضي الله عنها-: کان النبی ﷺ یحمله) رواه الترمذي، پێغەمبەر ﷺ ئاوی زەمزەمی ئەهێنا لەگەڵ خۆیا بۆ (مەدینە).
سەرچاوەکان
901 بینین