ناوهڕۆك
مانگی ڕەمەزان
مانگی ڕەمەزان نۆهەم مانگی ساڵی کۆچییە، یەکێکە لە پیرۆزترین و تایبەتترین مانگەکان لای موسوڵمانان، چونكە خودای گەورە بەڕۆژووبوونی هەموو ڕۆژێكی ئەم مانگەی وەك یەكێك لە عیبادەتەكان لەسەر موسوڵمانان فەرز كردووە، كە موسوڵمانان لە خودا نزیك دەكاتەوە و بە بەهەشتی بەرینیان شاد دەكات، هەروەها ڕۆژووگرتن یەكێكە لە پایەكانی ئیسلام كە موسوڵمان دەبێت لەگەڵ نوێژ و زیكرەكاندا ئەنجامی بدات.
تایبەتمەندییەكانی مانگی ڕەمەزان
مانگی ڕەمەزان جیاواز لە مانگەكانی تر خودای گەورە چەند خەیرێکی گەورەی داناوە، كە دەیكات بە مانگێكی تایبەت لەلای موسوڵمانان، تایبەتمەندییەكانی بریتین لە:
- ڕۆژووگرتن، ڕۆژووگرتنی ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان فەرزە لەسەر موسوڵمانان، بەڵام ڕۆژووی عاشورا و ڕۆژانی دووشەممان و پێنجشەممان سوننەتن
- نوێژی تەراویح، نوێژێكە كە دوای نوێژی خەوتنان دێت
- سەرفیترە، هەموو موسوڵمانێكی عاقڵ و پێگەشتوو دەبێت سەرفیترەی خۆی و ئەندامانی خێزانەكەی بدات بە كەسانی هەژار.
چاكەی مانگی ڕەمەزان
مانگی ڕەمەزان لە سوننەتی نەبەوی و قورئانی پیرۆزدا چەندین جار باسكراوە لەگەڵ ڕوونكردنەوەی تەواوی دەربارەی مانگەكە كە بریتین لە:
- لە مانگی ڕەمەزاندا دەرگای بەهەشت دەكرێتەوە و ئاگر نامێنێت، هەروەها شەیتانە گەورەكان دەبەسترێنەوە لەم مانگە پیرۆزەدا، بۆیە موسوڵمانان هەلێكی زیاتریان هەیە بۆ دووركەوتنەوە لە تاوان و نزیكبوونەوە لە خودای گەورە بە نزا و چاكەكردن
- لێخۆشبوونی تاوانەكان، خودای گەورە ئەم مانگەی بۆ موسوڵمانان داناوە بۆ لێخۆشبوونی تاوانەكانیان، هەروەها ڕۆژووگرتن تەنها خۆگرتنەوە نییە لە نان خواردن بەڵكو خۆگرتەوەیە لە تاوان و گوناهكردن
- دەرگاکانی لێبووردەیی و تەوبە کردن دەرێنەوە بۆ نزیکبوونەوە لە خوای گەورە و پاککردنەوەی گوناهەکان و تەوبەکردن
- بەدیهێنانی یەكسانی، لەم مانگەدا كەسە دەوڵەمەندەكان هەست بە حاڵی هەژارەكان دەكەن
- پاراستنی تەندروستی جەستە، ڕۆژووگرتن یارمەتی پاككردنەوەی جەستە دەدات لە ژەهرەكان و پشوو دەدات بە ئەندامەكانی لەش
سەرچاوەکان
4490 بینین