ڕۆژوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-26-23:09:00 - کۆدی بابەت: 3753
ڕۆژوو

ناوه‌ڕۆك

پێناسەی ڕۆژوو

ڕۆژوو لە ئیسلامدا ئەمەیە: لە بەرەبەیانەوە تا خۆرئاوابوون خۆی قەدەغە بکات لەو شتانەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە، ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان چوارەمین ڕوکنی ئیسلامە، لە مانگی (شەعبان) لە ساڵی دووەمی کۆچی واجب کراوە.

ئینجا بزانە: بڕۆژووبوونی مانگی ڕەمەزان واجب ئەبێ بە دیتنی یەک شەوەی ڕەمەزان، یان تەواوبوونی سێ ڕۆژی مانگی شەعبان (عن ابن عمر رضي الله عنهما: قال النبی صلي الله علیه وسلم: صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ، فَإِنْ حالت دونه غیابة فأكملوا ثلاثين يومًا) رواه الترمذي، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: کە مانگی یەک شەوەی ڕەمەزانتان بینی بەڕۆژوو ببن، هەروەها ئەگەر مانگی یەک شەوەی شەووالتان بینی بیکەنە جەژن، بەڵام ئەگەر مانگی یەک شەوەتان نەبینی، سی ڕۆژی شەعبان، یان ڕەمەزان تەواو بکەن.

بە شاهیدی پیاوێکی (دادپەروەر) کە بڵێ: (من مانگی یەک شەوەی ئەم ساڵم دیتووە) ئەبێتە ڕەمەزان.

هەروەها ئەگەر فەرمانڕەوایەکی موسوڵمانان بڕیاری بڵاوکردەوە و گوتی: (بە شەرع بۆم دەرکەوتووە سبەینێ ڕەمەزانە)، ئەوە هەر کەسێک لە ژێر فەرمانی ئەودا بێت، واجبە بیکاتە ڕەمەزان و بەڕۆژوو ببێت.

جگە لە مەزهەبی شافعی هەرسێک مەزهەبەکەی تر ئەفەرموون: ئەگەر لە وڵاتێکی ئیسلامدا مانگی یەک شەوەی ڕەمەزان بینرا، لە هەموو وڵاتانی تر ئەبێتە ڕەمەزان، هەرچەند دووریش بن.


سەرچاوەکان



1736 بینین