ناوەكانی خودای گەورە
خودای گەورە بە گێڕانەوەكانی پێغەمبەری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) 99 ناوی هەیە.
| ناوەكەی | واتاكەی | 
| الله | پەرستراو | 
| الرحمن | بەبەزەیی | 
| الرحیم | بهخشنده | 
| الملیك | موڵك بەدەست، دەسەڵاتدار | 
| القدوس | پیرۆز، پاك و بێگەرد | 
| السلام | بڵاوكەرەوەی ئاشتی، بێ خەوش | 
| المؤمن | دڵنیاكەری موسوڵمانان بە بەجێهێنانی بەڵێنەكانی | 
| المهيمن | چاودێر و پارێزەری هەموو شتێك | 
| العزيز | زاڵ و دەسەڵاتدار | 
| الجبار | خاوەن دەسەڵاتی ناچاركەر | 
| المتكبر | زۆر گەورە | 
| الخالق | دروستكەر و بەدیهێنەرە لە نەبوونەوە بۆ بوون | 
| البارئ | بەدیهێنەر و پارێزەری بەدیهێنراوەكان | 
| المصور | نیگاركێش و وێنەكێش | 
| الغفار | لێخۆشبوو و داپۆشەری گوناهـەكان | 
| القهار | بە زەبر و بەدەسەڵات و بە توانا | 
| الوهاب | بەخشەری بێ ئەندازە | 
| الرزاق | ڕزق و ڕۆزی بەخشەر بە هەمووان | 
| الفتاح | دەرووكەرەوە و ئەو كەسەی لە كاتی تەنگانە دەرگایەكی پێشبینی نەكراوت بە ڕوودا دەكاتەوە | 
| العليم | زانا و ئاگادار بەسەر هەمووشتێكەوە | 
| القابض | گوشەری هەموو گەردوون و بونەوەر | 
| الباسط | ڕزق و ڕۆزی بەخش بەو كەسەی بیەوێت | 
| الخافض | نزمكەر و ڕسواكەری دوژمنانی ئایینەكەی | 
| الرافع | بەرزكەرەوە و بڵندكەرەوەی ئەو كەسانەی دەیپەرستن | 
| المعز | بەهێزكەر و دەسەڵات بەخش | 
| المذل | زەلیلكەر و سەرشۆڕكەر | 
| السميع | گوێبیست بە هەموو شتێك لە دونیا و كۆتایی | 
| البصير | بینەر بە هەموو شتێك لە دونیا و كۆتایی | 
| الحكم | دادپەروەرترین دادوەر و ناوبژیوان | 
| العدل | جێبەجێكاری دادگەری | 
| اللطيف | نەرمونیان و بەسۆز | 
| الخبير | زانا و بە ئاگا لە هەموو كاتێك | 
| الحليم | زۆر نەرم و نیان و هێدی و هێواش و بەئارام و لەسەر خۆو بێ پەلە | 
| العظيم | زۆر گەورەو مەزن و بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و شكۆدار | 
| الغفور | لێبوردەو لێخۆشبەرو گوناه و نهێنی داپۆش | 
| الشكور | سوپاسگوزارو بەخشندەی خێرو چاكەو نازو نیعمەت | 
| العلي | بڵند و باڵا | 
| الكبير | گەورەو بەدەسەڵاتی بێ سنوور لەگەورەیی و دەسەڵاتدا | 
| الحفيظ | پارێزەری دروستكراوەكانی لە تیاچوون و لەناو چوونو لەزیان پێ كەوتنیان | 
| المقيت | فریاد ڕس و فریادكەرو بەهانا چووی دروستكراوەكانی | 
| الحسيب | ژمێریارو لێپرسەرەوەو نگاداری هەموو شتەكانی بوونەوەر. | 
| الجليل | بەرزو بەڕێزو شكۆدار لەسەر هەموو بوونەوەر. | 
| الكريم | زۆر سەخی و بەخشندەو بەڕێزو دەستكراوەو دەستڕۆو دەست واڵا. | 
| الرقيب | ئاگادارو چاودێرو پەیدار بەسەر هەموو بوونەوەردا. | 
| المجيب | وەڵامدەرەوەی هەموو پرس و داوحوازو ئارەزووەكانی دروستكراوەكانی. | 
| الواسع | زۆر فراوان و گوشادو بەسەلیقەو بەتوانا. | 
| الحكيم | زۆر داناو زاناو كارزان و كاربەجێ و كار لەجێو وردو لێزان. | 
| الودود | زۆر بەسۆزو خۆشەویست و دۆستدار. | 
| المجيد | زۆر پایە بەرزو سەر بەرزو سەر بڵندو شكۆدارو بەڕێز. | 
| الباعث | زیندووكەرەوەو ژێنەرو نێرەرو گۆرەری سەرجەم دروستكراوەكانیەتی. | 
| الشهيد | ئاگادارو زانا | 
| الحق | ڕاست و دروست و هەق و هەقگۆ. | 
| الوكيل | پشت و پەناو، دابینكەرەو دەستەبەرو فەراهەمهێنەرە. | 
| القوي | زۆر بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و زاڵە بەسەر بوونەوەریدا. | 
| المتين | زۆر بەهێزو پتەو و بەتواناو قایم و نەگۆڕە. | 
| الولي | دۆست و پشتیوان و هاوكارو سەرپەرشتكار. | 
| الحميد | سوپاسكەری بەندەكانیەتی لەسەر چاكە كردن، بەندەكانیش سوپاسی خوا دەكەن لەسەر بەخششەكانی. | 
| المحصي | ژمێرەرو ئاماركەری هەموو شتەكانی بوونەوەرە. | 
| المبدئ | داهێنەرو دروستكەرو دەستپێكەری سەرەتای دروست كردن و بوونەوەرە. | 
| المعيد | گێڕەوەو دووپات كەرەوەی خەلق و بوونەوەرە بۆ حاڵەتی پێشوو و سەرەتا. | 
| المحيي | زیندووكەرەوە | 
| المميت | مرێنەرو لەناو بەری گیانلەبەرانی هەموو بوونەوەرە. | 
| الحي | زیندوو | 
| القيوم | هەمیشە ڕاگرو بەرپاو ڕاوەستاوو ئامادەباش و، ڕێكخەرو بەڕێوەبەری بوونەوەر. | 
| الواجد | دروست كەرو بەدیهێنەرو فەراهەمهێنەری سەرجەم بوونەوەر، هەر لەكایەو هەر هەبوو. | 
| الماجد | خاوەن پلەو پایەو شكۆو ڕێزی بێ شومار. | 
| الواحد | تاك و تەنیاو بێ هاوەڵ و بێ وێنە لە خودی خۆی و لەسەرجەم ناو و كردارو سیفەتە بەرزو بەڕێزەكانی لەچاو دروست كراوەكانی خۆی. | 
| الأحد | تاك | 
| الصمد | بێ نیازو مەبەست و جێی نیازو مەبەستو هیوا، لە هەموو دروستكراوەكانی بێ نیازو مەبەست و بێ منەتەو پێویستی بەهیچ شتێك نیە، جێی نیازو مەبەستی هەموو دروستكراوێكە، هەموو شتێك لە بوونەوەردا پیویستی به وه | 
| القادر | زۆر بەتواناو بەدەسەڵات. | 
| المقتدر | سەرچاوەی هەموو هێزو دەسەڵات و توانایەك لە بوونەوەردا بۆ دروستكراوەكانی. | 
| المقدم | پێشخەرو پێشهێنەر، هەموو شتێك دەزانێ پێش هاتن و ڕودانی، دەتوانێ هەمو شتێك وە پێش بخات. | 
| المؤخر | دواخەری گشت ڕوداو و پێشهاتەكانە، دەتوانێ هەموو شتێك لەكاتی خۆی ڕاگرێ و دوا بخاو ڕوونەدات. | 
| الأول | سەرەتاو یەكەمی هەموو شتێكە لە بووندا، هیچ شتێك لە بوونەوەر نەبووە، ئەو هەر هەبووەو بێ سەرەتایە. | 
| الآخر | كۆتاو دوماهی هەموو شتێكە لەبوونداو، هیچ شتێك لە بوونەوەردا نامێنێ و كۆتایی پێ دێ، كەچی خوای گەورە هەر دەمێنێ و بێ كۆتایە و قەت لەناو ناچێ و دوایی نایەت. | 
| الظاهر | دیارو ئاشكراو هەیە، لە ڕێگەی بوونەوەرە بوونی خۆی دەنوێنێو پەی پێ دەبرێت. | 
| الباطن | نهێنی و نادیارو بزرو پەردە پۆش و شاراوەو نادیدەیە لەبەر چاوی دروستكراوەكانی. | 
| الوالي | سەرپەرشتیارو پاشا و خاوەنی هەموو بوون و بوونەوەر. | 
| المتعالي | زۆر بەرزو بەڕێزو پلەدارو بەدەسەڵات و خۆ بەرز گر. | 
| البر | چاكەكارو بەخشندەی بێ سنوور. | 
| التواب | زۆر لێخۆشبوو و تۆبە وەرگرو لێبوردەیە. | 
| المنتقم | تۆلە لێ سێنەرەوەی ستەمكاران و تاوانباران. | 
| العفو | لێبوردەو داپۆشەری گوناه و تاوان. | 
| الرءوف | زۆر بەسۆزو بەزەیی و بەڕەحمەت لەگەڵ دروستكراوەكانیدا. | 
| مالك الملك | خاوەن و پاشاو فەرمانڕەوای هەموو ماڵ و موڵك و سەروەت و سامان و بوونێك لە بوونەوەردا. | 
| ذو الجلال والإكرام | خاوەنی ئەو پەڕی ڕێزو پایەو شكۆ. | 
| المقسط | دادگەرو دادپەروەرو دادڕەو لە حوكم و دەسەڵات و بڕیارو دابەشكردندا. | 
| الجامع |الغني | كۆكەرەوەو گردكەرەوەو گشتگیری هەموو شتەكانی بوونەوەر. | 
| الغني | زۆر دەوڵەمەندو بێ نیازو بێ ئاتاج و پێویستە لە هەموو شتێك. | 
| المغني | دەوڵەمەندكەری خەڵك و بوونەوەرە، هەموو بوونەوەر پێویستی بە دەوڵەمەندی ئەوە. | 
| المانع | بەرگری كار، پارێزكار. | 
| الضار | زیانبەخش | 
| النافع | سودبەخش و زۆر بەكەڵك و بەسوود بۆ هەموو بوونەوەر. | 
| النور | نورو ڕوناكی و چراو درەخشان و ڕوناككەرەوەی بوونەوەرە. | 
| الهادي | هیدایەت دەرو ڕێنمایی كەرو ڕاستكەرو ڕێپیشاندەری دروستكراوەكانە. | 
| البديع | ئافراندن و جوانكارو داهێنەری بوون و بوونەوەرە. | 
| الباقي | هەمیشە بەردەوام و هەرماوەیەو قەت لەنێو ناچێت. | 
| الوارث | میراتگری هەموو بوون و بوونەوەر، هەموو شتێك لەنێو دەچێ و هەر ئەو دەمێنێ. | 
| الرشيد | سەر ڕاست و ڕێناس و شارەزاو ڕێ نیشاندەرو ڕاستە ڕێ كارە. | 
| الصبور | زۆر بە ئارام و لەسەر خۆو خۆڕاگرە | 
 
                                     
                             
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    