سومەیەی کچی خەیات 

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان - به‌روار: 2022-04-16-01:36:00 - کۆدی بابەت: 8267
سومەیەی کچی خەیات 

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و موسڵمانبوونی

سومەیەی کچی خەیات یان سومەیەی کچی خەبات (بە عەرەبی: سمية بنت الخیاط،  سمیة بنت الخباط) یەکەمین شەهیدە لە ئیسلامدا، هاوسەری یاسری کوڕی عامڕ و دایکی هاوەڵی پێغەمبەر ﷺ عەمماڕی کوڕی یاسر، خێزانێک بوون کە هەر لەسەرەتای بانگەوازییەوە  باوەڕیان بە ئیسلام هێنا، هەروەها لەو حەوت کەسە بوون کە بە ئاشکرا لە مەککە باوەڕیان بە پێغەمبەر ﷺ هێنا، لە پاش ئاشکرا کردنی باوەڕەکەیان، سومەیە و خێزانەکەی لەلایەن قوڕەیشییەکانی مەککەوە دەستبەسەر کران، ڕووبەڕووی سوکایەتی و ئەشکەنجەدانی زۆر سەخت بوونەوە، سومەیە ژنێکی بەتەمەن بوو هەروەها خاوەن جەستەیەکی لاواز بووە و نەخۆش بووە، بەڵام لەسەر ئازار و ئەشکەنجەکانی قوڕەیش ئارامی گرتووە و پەیوەست بووە بە باوەڕەکەیەوە و هەرگیز پاشگەز نەبووەوە، پێغەمبەر ﷺ لە بارەی ئەو خێزانەوە وەکوو دڵنەوایییەک پێیانی فەرموو: (صبراً آل ياسر؛ فإن موعدكم الجنة)، واتا: "ئەی خێزانی یاسر ئارام بگرن، ژوان و کۆبوونەوەی ئێوە لە بەهەشتدایە". 

شەهیدکردنی

لە ساڵی شەشەمی بانگەوازی و بە حەوت ساڵ پێش کۆچکردنی هاوەڵان بۆ مەدینە، سەرەڕای خۆڕاگری و ئارامگرتنی سومەیە و خێزانەکەی لەسەر ئەشکەنجە سەختەکان، لە دوای ئەشکەنجەدانێکی دژوار و سەخت لەلایەن "ئەبوجەهل"ـەوە شەهید کرا و بووە یەکەمین ژن و یەکەمین کەس کە لە پێناو باوەڕ و ئایینەکەی شەهید بکرێت لە ئیسلامدا، سومەیە سیمبوول و هێمای خۆڕاگری و ئارامگرتن و جیهادە لە ئیسلامدا.


سەرچاوەکان



825 بینین