ویلایەت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-13-17:21:00 - کۆدی بابەت: 4464
ویلایەت
هەمەڕەنگی مێژووی ئیسلامی

ناوه‌ڕۆك

واتی زمانی

الولی: والی، الناصر: پاڵپشت،هەڵسوڕێنەری کاری دونیا و ئادەمیزادان.

والی(الوالي): خاوەنی شتەکان و هەڵسوڕێنەریان، ئیبن ئەثیر دەڵێت: والی بە واتای هەڵسوڕێنەر دێت، بەتوانا، کارگوزار، هەریەک لەو سیفەتانەی تێدا نەبێت بە والی دانانرێت، گوتراوە: والی هەروەک پێشەوا وایە، فڵان والی یەکێکە: بە واتایی کارەکانی ئەنجام دەدات و کەفالەتی دەکات، الولایة بالکسر: واتای گرتنە دەستی کار دێت، و الولایة بالفتح و الکسر: بە واتای پاڵپشت و بە هاناوە دێت: نزیکایەتی، پیلان، پێشەوا، دەسەڵات، ئەو ووڵاتەی والی دەسەڵاتی بەسەردا هەیە).

واتای زاراوەیی

دەسەڵاتێکی شەرعیە بۆ ئەو کەسەی توانای هەیە لەسەر جێبەجێ کردنی کار و گرێ بەند و بەڵێن نامەکان.

بەواتای: جێبەجێکردن و سەپاندنی فەرمانەکان لەسەر خەڵکانی تر هاتووە بە خۆشی و ویستی خۆیان یان بە ناخۆشی و زۆر سەپاندن.

(الولایة) بە واتایی: دەسەڵاتێکی شەرعییە لە دەست کەسێکە، وا لە خانەکەی دەکات هەڵسووکەوتێکی دروست بڕیار بدات، لەسەر خۆی و خەڵکانی تر پەیڕەوی بکات بە خۆشی و ناخۆشی، هەموو نەتەوەیەک گرنگی بە کاروباری ووڵاتەکەیان دەدەن، چونکە چاکی و باشی کۆمەڵگە بە چاکی و باشی ئەو کەسە بەندە کە ووڵاتەکە بەڕێوە دەبات، ئەگەر ئەو لێپرسراویەتیە بدرێت بە یەکێکی ناشیاو ئەوا ووڵات بەرە و هیلاکی و وێرانکاری، خەڵکیش بەرەو سەرلێشێواوی دەبات، وەرگرتنی ئەو پۆستەش یەکێکی دەوێت، هۆشێکی پێگەشتوو هزرێکی ساغ، تووند و تۆڵی جەستە، بەردەوامی و خۆڕاگری و متمانە بەخۆبوونی تێدا بەدی  بکرێت لەگشت کاتێکدا.


سەرچاوەکان



1025 بینین