ڕۆیشتن بۆ غەزا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-17-15:44:00 - کۆدی بابەت: 4581
ڕۆیشتن بۆ غەزا
هەمەڕەنگی حوکمە شەرعییەکان

ناوه‌ڕۆك

ڕۆیشتن بۆ غەزا چۆنە؟

یەکەم: لەو کاتەی (جهاد) (فرض الکفایة)ـیە، حەرامە قەرزدار بەبێ ئیزنی خاوەن قەرزەکەی بڕواتە (جهاد)، بەو مەرجەی کاتی دانەوەی هاتبێ (عن عبداله بن عمرو -رضي الله عنهما-: عن النبی ﷺ: یغفر للشهید کل ذنب إلا الدین) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: خوای گەورە لە گشت گوناهەکانی شەهید خۆش ئەبی جگە لە قەرزداری.

هەروەها حەرامە (جهاد) کردن بەبێ ئیزنی دایک و باوک بەو مەرجەی موسوڵمان بن (عن أبی سعید -رضي الله عنه-: جاء رجل لیجاهد، فقال له النبی ﷺ: إرجع إلی والدیك فإن أذنا لك فجاهد وإلا فبرهما) رواه أحمد وأبوداود، پیاوێک هات بچێتە غەزا، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: بڕۆوە لای داک و باوکت، ئەگەر ئیزنیان دای غەزا بکە، ئەگەرنا خزمەتیان بکە.

دووەم: لەو کاتەی غەزا (فرض العین) بێ، پرسی دایک و باوک و خاوەن قەرزی ناوێ.

سێیەم: هەر کاتێک جەنگ دەستی پێکرد، هەڵاتن و وازهێنان لە جەنگ حەرامە، بەو مەرجەی دوژمنەکەیان بە ژمارەیەکی وەها لە دوو هەندی خۆیان زیاتر نەبێ کە بەروەستی نەکەن، خوای گەورە فەرموویەتی: (وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِّنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ) هەر کەسێک لەو ڕۆژەی جەنگ دەست پێەکا، پشت بدا و لە شوێنی خۆی لابچێ -مەبەستیشی فێڵبازی جەنگ، یان یارمەتی کۆمەڵێکی تر نەبێ- ئەوە خوا غەزەبی لێئەگرێ و جێگەی دۆزەخە.

چوارەم: دروستە ئافرەتان و منداڵان بە ئیزنی مێرد و دایک و باوکیان بچن بۆ غەزا.

پێنجەم: (رباط)، واتە: (خۆ ئامادەکردن بۆ غەزا و مەشق کردن و پاسەوانی و مانەوە لە بارەگای سەربازانی ئیسلام)، بەشێکە لە (جهاد) و خێری زۆرە (عن سلمان -رضي الله عنه-: عن النبی ﷺ: رباط یوم ولیلة خیر من صیام شهر وقیامه وإن مات فیه أجري علیه عمله الذی کان یعمل وأجري علیه رزقه وأمن الفتان) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئامادەبوونی شەو و ڕۆژێک لە بارەگایەکی سەربازانی ئیسلام، خێری زیاترە لە بەڕۆژووبوونی مانگێک و شەونوێژی مانگێک، ئەگەر لە کاتی ئەو مانەوەیەدا بمرێ، خێری ئەو کردەوە باشانەی ئەیکردن هەر بۆی ئەچێ و خواردەمەنیەکەیشی هەر ئەدرێتێ و لە پرسیاری هەردوو فریشتەی ناو قەبر ئەمین ئەبێ.


سەرچاوەکان



343 بینین