دیلە کافرەکان لە جەنگدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-15-21:45:00 - کۆدی بابەت: 4538
دیلە کافرەکان لە جەنگدا
هەمەڕەنگی حوکمە شەرعییەکان

ناوه‌ڕۆك

دیلی کافرەکان

ئەم یاسایانە تەنیا لە كاتی حوكمی دەوڵەتێكی ئیسلامیدا جێبەجێ دەكرێن، دەبێت دەستوور ئیسلامی بێت

هەر کەسێک لە کافرەکان بە دیل گیرا ئەکرێنە دوو بەش:

یەکەم: ئەبنە کۆیلە تەنها بەوەندەی بە دیل گیراون، ئەو بەشەیان منداڵی کافرەکانن هەروەها ژنەکانیانن، وە هیچ جیاوازی نییە لە نێوان جولەکە و دیان و بت پەرستەکان (عن ابن عمر -رضي الله عنهما- قال: حربت قریظة فقتل رجالهم وقسم نساؤهم وأولادهم وأموالهم بین المسلمین) رواه البخاری، (بنوقریظة) جەنگیان لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ کرد، جا لەبەر ئەوە، پیاوەکانیان کوژران و منداڵ و ئافرەت و ماڵیان دابەشکرا بەسەر موسوڵماناندا.

ئەو حەدیسەش بەڵگەیە: کە حەرامە ئافرەت و منداڵی کافران بکوژرێن.

دووەم: دیلەکان نابنە کۆیلە بە تەنها دیل بوون، ئەو بەشەیان ئەو جۆرە پیاوانەن کە بلوغیان بووە و ئازادن، سەرکردەی موسوڵمانان دەربارەی ئەوان سەرپشکە لە نێوان چوار کار:

ئەگەر حەز بکا با بیانکوژێ، بەڵگەش ئەو حەدیسەی ڕابردووە بەڵام ئەگەر بوونە موسوڵمان دروست نییە بکوژرێن. یان ئەگەر حەز بکا بیانکاتە کۆیلە، وەکو منداڵ و ئافرەتەکان. یان ئەگەر حەز بکا دروستە بە خۆڕایی ئازادیان بکا بەبێ هیچ داواکارییەک. یان ئەگەر حەز بکا با بیانفرۆشێتەوە خۆیان واتە: لە بەرامبەر وەرگرتنی شتێک بەرەڵڵایان بکا یان بیانگۆڕێتەوە بە دیلی موسوڵمانان. سەرکردەکە یەکێک لەو چوار کارانە ئەکات کامەیان بەرژەوەندی موسوڵمانانی تێدا بێ، خوای گەورە فەرموویەتی: (فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً) کافرەکان پەلبەست بکەن، ئینجا یان بە خۆڕایی ئازادیان بکەن، یان بیانگۆڕنەوە بە مال، یان بە دیل.

ئەمەی باسمان کرد، دەربارەی دیلەکانی کافری بنەڕەتی بوو، چونکە ئەو موسوڵمانانەی بوونەتە کافر، دیلی ئەوان جیایە، هەروەها ئەو موسوڵمانانەی -بۆ دژایەتی ئیسلام- ئەبنە نۆکەری کافرەکان، یان لەگەڵ پێشەوای موسوڵمانان جەنگ ئەکەن، دیلی ئەوانیش جیایە، واتە: لە دوای کۆتایی جەنگ ئەبی خۆیان و ژن و منداڵیان ئازاد بکرێن.

هەر کافرێک موسوڵمان ببێ پێش ئەوەی بە دیل بگیرێ ماڵەکەی خۆی ئەپارێزێ لە تاڵانکردن وە خوێنەکەی خۆیشی ئەپارێزێ، واتە: لە کوشتن ڕزگاری ئەبێ وە منداڵە بچووکەکانیشی ئەپارێزێ و ناکرێنە کۆیلە (عن صخر -رضي الله عنه-: عن النبی ﷺ: إن القوم إذا أسلموا أحرزوا دمائهم وأموالهم) رواه أبوداود، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کاتێک کافرەکان موسوڵمان بن، خوێن و ماڵیان ئەپارێزن.

منداڵە گەورەکانی و ژنەکەی بە ئیسلامبوونی ئەو ناپارێزرێن، واتە: ئەگەر پێش دیلکردن ئیسلام نەبن، ئەکرێنە کۆیلە و مارەبڕینەکەی هەڵئەوەشێتەوە، بەڵام لە فەرموودەیەی بەهێزدا هاتووە: ژنەکەیشی ئەپارێزرێ، واتە: ئەیدرێتەوە.


سەرچاوەکان



333 بینین