جەنگ وەستاندن - هدنة

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-15-04:19:00 - کۆدی بابەت: 4528
جەنگ وەستاندن - هدنة
هەمەڕەنگی حوکمە شەرعییەکان

ناوه‌ڕۆك

باسی جەنگ وەستاندن

ئەم یاسایانە بۆ كاتێكە دەوڵەت ئیسلامی بێت و یاسا و دەستووری ئیسلامی پەیڕەو بكرێت

دروستە کاربەدەستی موسوڵمانان پێکهاتنی جەنگ وەستاندن لەگەڵ کافرەکان مۆر بکا، بەو مەرجەی کافری بنەڕەتی بن، نەک (مرتد) واتە لە ئیسلامەوە نەگەڕابنەوە سەر کوفر، ئینجا ئەگەر موسوڵمانان بەهێز بوون و بەرژەوەندی لە جەنگ وەستاندندا بوو، ئەوە تەنها بۆ ماوەی چوار مانگ دروستە بەڵگە (صلح الحدیبیة)ـیە.

ئەو جۆرە کافرانەی پێکهاتنی جەنگ وەستاندنیان لەگەڵ مۆر کراوە پێیان ئەگوترێ (معاهد) پەیمان لەگەڵکراو، واجبە وازیان لێبێنین تا ماوەی پێکهاتنەکە کۆتایی دێ یان تا ئەوان پێکهاتنەکە هەڵئەوەشێننە هەروەها بۆ گشت موسوڵمانێک دروستە کافرێکی جەنگی بپارێزێ بەو مەرجەی ماوەی پاراستنەکە لە چوار مانگ زیاتر نەبێ و زیانی بۆ موسوڵمانانی تێدا نەبێ جا ئەو جۆرە کافرەیش پێی ئەگوترێ (مستأمن) دڵنیاکراو، بۆ هیچ موسوڵمانێک دروست نییە زیان لەو کافرە بدا.


سەرچاوەکان



316 بینین