ناوهڕۆك
تەڵاق لەلایەن ئافرەتەوە
ئاینی ئیسلام ڕێگە دەدات تەڵاق بەدەست ئافرەت بێت بە یەکێک لەو شێوانەی خوارەوە:
١-(ئافرەت لە کاتی مارەکردندا مەرجی ئەوەی هەبێت کە تەڵاق بە دەست ئەو بێت، پیاوەکەش پەسەندی بکات و ڕازی بێت).
٢-یان پیاوەکە بە ئافرەتەکە بڵێت: (دەتوانی خۆت تەڵاق بدەیت هەرکات ویستت، یان ووتی: بڕیاری خۆت بە دەستی خۆتە هەرکات ویستت و دیاریت کرد).
٣-ئافرەت دەتوانێت بەهۆی قازی و دادگا خۆی بە تەڵاق بدات بەهۆی بەند بوونی، وون بوونی، دوور کەوتنەوەی هاوسەرەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
سەرچاوەکان
318 بینین