حوکمی ئەو ژنەی مێردی ون بووە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-12-03:54:00 - کۆدی بابەت: 4415
حوکمی ئەو ژنەی مێردی ون بووە
هەمەڕەنگی حوکمە شەرعییەکان

ناوه‌ڕۆك

ئەو ژنەی مێردی ون بووە چیبكات؟

ئەگەر ئافرەت مێردی ون بوو و هیچ هەواڵێکی نەبوو، دروستە شوو بکا تا دوو شاهید شاهیدی ئەدەن کە مردووە، یان بە شێوەیەکی تر دڵنیا ئەبێ کە نەماوە.
بەڵام لە فەرموودەی کۆنی ئیمامی (شافعي) و مەزهەبی ئیمام (مالك) و ئیمام (أحمد) -خوا لێیان ڕازی بێ- فەرموویانە: ئەو ئافرەتە ئەچێتە لای (قازی)، ئینجا (قازی) ماوەی چوار ساڵی بۆ دائەنێ چاوەڕوان بکا، ئینجا لە دوای ئەو چوار ساڵە (عدة)ـی مردن چوار مانگ و دە ڕۆژ ئەبینێ، ئینجا بۆی دروستە شوو بکاتەوە. (عن عمر -رضي الله عنه-: فی إمرأة المفقود: تتربص أربع سنین ثم أربع وعشرا) أخرجه مالك والشافعي) واتە: ئەو جۆرەی گوتمان لە ئیمامی (عمر) گێڕاویەتیانەوە.
ئینجا ئەگەر لە دوای شوو کردن مێردە کۆنەکەی دەرکەوتەوە، ئەوە هەر ئەبێتەوە ژنی مێردە کۆنەکە، چونکە بۆمان دەرکەوت مارەبڕینەکەی لە دووەمەکە نەهاتووە، جیماعەکەیش بە جیماعی هەڵە دائەندرێ.
جا ئەگەر لەو جیماعە منداڵێک دروست بوو، ئەوە هی مێردە نوێیەکەیە، کەوابوو: نابێ مێردە کۆنەکە جیماعی لەگەڵ بکا تا (عدة)ـی مێردی نوێ تەواو ئەبێ.


سەرچاوەکان



226 بینین