ژمارەی تەڵاق و ئەوانەی تەڵاقیان ناکەوێ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-12-02:32:00 - کۆدی بابەت: 4408
ژمارەی تەڵاق و ئەوانەی تەڵاقیان ناکەوێ
هەمەڕەنگی حوکمە شەرعییەکان

ناوه‌ڕۆك

ژمارەی تەڵاق و ئەوانەی تەڵاقیان ناکەوێ

پیاوی ئازاد ئەبێتە خاوەنی سێ تەڵاق لە هەر ژنێک لە ژنەکانی (عن أن و أبی رزین -رضي الله عنهما-: سئل النبی ﷺ عن قوله تعالی: (الطلاق مرتان). فأین الثالثة؟ قال: (إمساك بمعروف أو تسریح بإحسان)) رواه أحمد وأبو داود، پێغەمبەر ﷺ پرسیاری لێکرا، خوا ئەفەرمووێ: (ئەو تەڵاقەی کە مێرد ئەتوانێ ژنەکەی بگەڕێنێتەوە، دوو جارە). ئایا سێیەمەکە کوا؟ لە وەڵامدا فەرمووی: (یان بە یاسای شەرع ژنەکەت ڕابگرە، یان بە چاکی بەرەڵڵای بکە). وە کۆیلە خاوەنی دوو تەڵاقە.

ئەو سێ تەڵاقە یەکە یەکە ئەکەون و بە کۆمەڵیش ئەکەون، واتە ئەگەر بڵێ: هەرسێک تەڵاقم بکەوێ، یان بڵێ: بە هەرسێک تەڵاق تەڵاقم دایت، ئەوە هەرسێک تەڵاقی ئەکەوێ، وە هەر چوار مەزهەب لەسەر ئەو یەکدەنگن (عن ابن عباس -رضي الله عنهما-: کان الطلاق علی عهد رسول الله ﷺ و أبی بکر وسنتین من خلافة عمر طلاق الثلاث واحدة، فقال عمر: إن الناس قد استعجلوا فی أمر کان لهم فیه أناة، فلوأمضینا علیهم، فأمضاه علیهم) رواه مسلم، (ابن عباس) ئەفەرمووێ: ئەو سێ تەڵاقەی ئێستا بە یەکەوە تەڵاق ئەدرێ، لە سەردەمی پێغەمبەر ﷺ و ئیمامی (أبوبکر) و دوو ساڵیش لە سەردەمی ئیمامی (عمر)ـدا یەکە یەکە تەڵاق ئەدرا، جا ئیمامی (عمر) فەرمووی: ئەو خەڵکە پەلە ئەکەن لە شتێکی وەها کە ماوەی تێدا هەبوو، ئینجا ئیمامی (عمر) بڕیاری دا ئەگەر کەسێک بە کۆمەڵ هەرسێک تەڵاقەکەی فڕێ بدا، هەرسێک تەڵاقی ئەکەوێ.

ئەگەر بڵێ: تەڵاقم دای، یان تەڵاقم بکەوێ، وە نیازی دوو، یان سێی لە دڵدا نەبێ، ئەوە تەنها یەک تەڵاقی ئەکەوێ و ئەتوانێ (رجعة) بکا.

دروستە جیاکردنەوە لە تەڵاقدان، وەک بڵێ: هەرسێک تەڵاقم کەوتبێ جگە لە دوو تەڵاق، یان بڵێ: وا هەر چوار ژنی خۆم تەڵاق دان جگە لە ئامینە و فاتیمە، بەو مەرجەی جیاکردنەوەکە بە ووشەی تەڵاقدانەوە بنوسێنێ.

دروستە تەڵاق ببەسترێ بە هاتنی کاتێک، وەک بڵی لە مانگی ڕەمەزاندا تەڵاقت بکەوێ، یان بڵێ: هەر کاتێک چویتە ماڵی باوکت تەڵاقت بکەوێ.

هەروەها دروستە تەڵاق بکرێتە سوێند بۆ کردنی کارێک، یان بۆ نەکردنی کارێک، وەک بڵێ: تەڵاقم بکەوێ ئەچمە دەرەوە، یان بڵێ: تەڵاقم بکەوێ چای ناخۆمەوە. جا هەر کاتێک مەرجەکە، یان سوێندەکە جێبەجێ نەکرا تەڵاقی ئەکەوێ.

هەر کاتێک سوێندی بە هەرسێک تەڵاق خوارد، یان هەرسێک تەڵاقی بە مەرجێک بەستەوە، وەک بڵێ: هەرسێک تەڵاقم بکەوێ ناچمە ماڵی برایەکەم. یان بڵێ: ئەگەر ئەم شتەت پێ فرۆشتم هەرسێک تەڵاقم بکەوێ. ئینجا پەشیمان بۆوە، چارەی ئەمەیە: (خولع) لەگەڵ ژنی خۆی بکا، واتە: ژنەکەی تەڵاقێکی بە پارە لێ بکڕێ، ئینجا دووبارە مارەی بکاتەوە -وەک یەکەمجار- ئینجا ئەگەر لەدوای (خولع) کردن بچێتە ماڵی برایەکەی، یان شتەکەی پێ بفرۆشێ، سێ تەڵاقی ناکەون، چونکە بە نوێی مارەی کردۆتەوە.

چەند تەڵاقی ماوە، هەر بەوەندە تەڵاقە ژنەکەی بۆ ئەگەڕێتەوە، واتە: وەکو جاری یەکەم نابێتەوە خاوەنی سێ تەڵاق.

تەڵاق ناکەوێ پێش ژن مارەکردن، واتە: ئەگەر بڵێ: هەرکاتێک ژنم هێنا تەڵاقم بکەوێ. یان بڵێ: ئەگەر ئەو ژنەم مارە کرد تەڵاقم لێی بکەوێ.

-چونکە ئەو ژنە بێگانەیە- تەڵاقی ناکەوێ (عن عمرو بن شعیب عن أبیه عن جده -رضي الله عنه-: عن النبی ﷺ: لا طلاق إلا فیما تملك) رواه الترمذي، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هیچ تەڵاقێک ناکەوێ جگە لەو تەڵاقەی موڵکی خۆیەتی.

هەر ئەو حەدیسەیش بەڵگەیە: کە باوک و باپیرە و هیچ کەسێکی تر بۆی نییە بەبێ ئیزن ژنی کوڕ، یان ژنی کەسێکی تر تەڵاق بدەن، چونکە موڵکی خۆیان نییە، بەڵام بە وەکیلایەتی دروستە دروستە ژنی کەسێکی تر، یان هی کوڕی خۆی تەڵاق بدەن.

ئەوانەی تەڵاقیان ناكەوێ

چوار جۆرە کەس هەنە تەڵاقیان ناکەوێ:

یەکەم: منداڵ.

دووەم: شێت.

سێیەم: خەوتوو.

واتە ئەو سێیان ژنیش تەڵاق بدەن تەڵاق بدەن تەڵاقیان ناکەوێ (عن عائشة -رضي الله عنها-: عن النبی ﷺ: رفع القلم عن ثلاثة: عن نائم حتی یستیقظ، وعن الصغیر حتی یکبر، وعن المجنون حتی یعقل) رواه أحمد، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: سێ کەس هەنە هیچ گفتوگۆیەکیان لەسەر نانوسرێ، یەکەم: پیاوی خەوتوو تا هۆشیار ئەبێتەوە. دووەم: منداڵ تا بلوغی ئەبێ. سێیەم: شێت تا چاک ئەبێتەوە.

چوارەم: زۆرلێکراو، وەک پێی بڵێ: ئەگەر ژنەکەت تەڵاق نەدەی، ئێستا دەتکوژم (عن عائشة -رضي الله عنها-: عن النبی ﷺ: لا طلاق فی إغلاق) رواه أبوداود، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: تەڵاقی بە زۆرلێکردن ناکەوێ.
جا بزانە: بەو مەرجە تەڵاقی ناکەوێ ئەگەر زۆردارەکە توانای هەبێ هەر ئەودەم هەڕەشەکەی خۆی بگەیەنێتە جێ و زۆرلێکراوەکەش توانای خۆ ڕزگارکردنی نەبێ.

هەڕەشە لێکردن، بە لێدان و بەندکردن و بەندکردن و کوشتنی کەسێکی تر و زینا لەگەڵ کرد، گشتی بە زۆرلێکردن دائەندرێن.


سەرچاوەکان



987 بینین