ناوهڕۆك
باسی (ولیمة)
دروستکردنی خواردەمەنی بۆ بووک گواستنەوە سوننەتێکی گەورەیە.
کاتی ئەو زیافەتە لە مارەبڕینەوە دەست پێ ئەکا، بەڵام باشتر ئەوەیە لە پاش بووک گواستنەوە دروست بکرێ و خەڵک باگ بکرێ (عن أنس -رضي الله عنه-: قال النبی ﷺ لعبدالرحمن بن عوف: أولم ولو بشاة) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ بە (عبدالرحمن)ـی کوڕی (عوف)ـی فەرموو: زیافەتی بووک بکە، هەرچەند بە یەک مەڕیش بێ.
سوننەتە کە پێک دێ بە هەر خواردنێکی بیداتە خەڵک (عن صفیة -رضي الله عنها-: أولم النبی ﷺ علی بعض نسائه بمدین من شعیر) رواه البخاری، پێغەمبەر ﷺ بە دوو مستە جۆ -جارێک- زیافەتی بووکی کرد.
چوونە سەر زیافەت واجبە ئەگەر بانگ کرا (عن أبی هریرة -رضي الله عنه-: عن النبی ﷺ: من لم یجب الدعوة فقد عصی الله ورسوله) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کەسێک بانگ کرا و نەچوو بۆ سەر زیافەت، ئەوە گوناهبار ئەبێ بەرامبەر خوا و پێغەمبەر ﷺ. مەگەر عوزرێکی بەدەستەوە بێ، وەک نەخۆش بێ، یان بترسێ، یان بێ دینییەک بکرێ، ئەوە واجب نییە بچێتە سەر زیافەت.
هەر بوک گواستنەوەیەک تایبەت بێت بە دەوڵەمەندەکان، یان ژن و پیاو تێکەڵ بن، یان مەی بخورێتەوە، ئەوە واجب نییە بچێتە ئەو زیافەتە، هەروەها بزانە: ئەگەر کەسێک بانگ نەکرێ بۆ سەر زیافەت، حەرامە لەخۆیەوە بچێ.
دروستە بڵاوکردنی شیربایی و پارە بۆ هەموو جۆرە خۆشییەکی وەک ژن هێنان، هەروەها سوننەتە زیافەتکردن بۆ قورئان خەتمکردن و بۆ گەڕانەوەی لە سەفەر و بۆ خانوو دروستکردن و بۆ کوڕ سوننەت کردن و بۆ منداڵبوون.