ناوهڕۆك
ئافرەت و کارکردن
ئاینی ئیسلام بەیەک ئاست سەیری هەردوو ڕەگەز دەکات، هیچ بەرزی و گەورەییەک نییە بۆ یەکیان لەسەر ئەوی تریان تەنها بە تەقوای خودا نەبێت، بەڵام ئەوەی پێویستە بزانرێت کەوا خودای گەورە پێکهاتەی جەستەیی و دەروونی هەردووکیانی یەکسان نەخوڵقاندووە، ئەمەش مانای ئەوە نییە یەکیان فەزڵی بە لەسەر ئەوی تریان هەیە، بەڵکو بۆ تەواو کردنی یەکتریە، هەروەها ئیسلام هەندێک کاری بۆ پیاوان ناپەسەند کردووە چونکە دەبێتە هۆکارێک بۆ فەساد، وە هەندێک کاریشی بۆ ئافرەتان ناپەسەند کردووە چونکە هۆکارە بۆ فەساد.
لەهەمان کاتدا هەریەکیان صەلاحیاتی تەواوی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی پەیوەستن بە ڕەگەزی خۆیەوە، وە هەردووکیان تەواوکەری یەکترین.
سەرچاوەکان
997 بینین