ئیبن عەبدولبەر

له‌لایه‌ن: - نهاد جه‌لال - به‌روار: 2020-06-11-15:04:00 - کۆدی بابەت: 131
ئیبن عەبدولبەر

ناوه‌ڕۆك

ژیان و پێگه‌شتنی

ناوى یووسفی كوڕی عەبدوڵاى كوڕی موحەممەدى كوڕی عەبدولبەرى قورطوبیە، كونیەكەى ئەبوو عومەر بووە،[1] زانایەكى گەورەى فەرموودەو هەڵكەوتەى ناسراوى سەردەمى خۆی بووە.

لە رۆژی هەینی بیست و پێنجى رەبیعولئاخیری ساڵی 368 كۆچی لە نیوەرۆیدا لەدایك بووە.[2]

كوڕێكى هەبووە بەناوى عەبدوڵا كە كونیەكەى ئەبوو موحەممەد بووەو یەكێك بووە لە شارەزایانى بوارى ئەدەب.[3]

ئیبن عەبدولبەر لە پاش ساڵانى 383 بە دواوە بەدواى فەرموودەدا گەڕاوەو شوێنانى ناو خاكى ئەندەلوسی كردووە، ئەمەش چەند ساڵێك پێش لەدایك بوونى زاناى فەرموودەناسی رۆژهەلآتى ئیسلامى خەطيبى بەغدادی بووە.[4]

دیارترین مامۆستاكانى كە فەرموودەى لێوە گێڕاونەتەوە

ئەبولقاسم خەلەفی كوڕی قاسم

عەبدولوارثى كوڕی سوفیان

سەعید نەصر

ئەبوو موحەممەدى كوڕی عەبدولموئمین

ئەبوو عومەرى باجى و ئەبوو عومەرى طلمنكى

ئەبولوەلید ئیبنولفەرضي لە ئەندەلوس

لە رۆژهەلآتى ئیسلامیش:

ئەبولقاسم سقطى مەككى

عەبدولغەنى كوڕی سەعید

ئەبووذەرى هرەوى

ئەبوو موحەممەد ئیبنونوحاسى میصری و چەندێكى تر.[5]

خوێندكاره‌كانی

أبو العباس الدلائي

أبو محمد بن أبي قحافة

أبوالحسن بن مفوز

أبو عبد الله الحميدي

أبو علي الغساني

أبو بحر سفيان بن العاص و

محمد بن فتوح الأنصاري

أبو داود سليمان بن نجاح المقرئ[6]

وتەى زانایان لەسەری

زاناى دادوەر ئەبولوەلیدی باجی دەڵێت: لە مەغریبی ئیسلامیدا كەس نەبووە لە بوارى فەرموودەدا وەك ئەبوو عومەر ئیبن عەبدولبەر بێت.[7]

ذەهەبی دەڵێت: هەموو مامۆستاكانى كە فەرموودەى لێ وەرگرتون ناگەنە حەفتا كەس و بۆ فەرموودەش وڵاتانى نەكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا كەمتر نیە لە خەطيبى بەغدادى و بەیهەقی و ئیبن حەزم لە زۆری شارەزاییدا، بەڵكو لەوانەیە ئەو راستگۆیی و ئاییندارى و چەسپاوی و چاكی بیروباوەڕەی لاى ئەم هەبووبێت لاى ئەوان هێندەى ئەم نەبووبێت، رەحمەتى خواى لێ بێت.[8]

ئیبن عەبدولبەر سەرەتا سەر بە مەزهەبی ظاهیری بوو، بەڵام زیاتر ئەوەى لەم زانایە بینراوە زیاترینی كاتى ژیانى و بیروراكانیشی سەر بە مەزهەبی شافیعی بووە، بەڵام ذەهەبی دەڵێت من دەڵێم ئەو بیروباوەڕی سەلەفی بووەو ئاییندارى زۆر پتەو بووە.[9]

نووسینەكانى

الإستيعاب في معرفة الأصحاب

كتاب التمهيد لما في الموطأ من المعاني والأسانيد

الاستذكار لمذاهب علماء الأمصار

جامع بيان العلم وفضله

الدرر في اختصار المغازي والسير

العقل والعقلاء وما جاء في أوصافهم

قبائل العرب وأنسابهم

بهجة المجالس وأنس المجالس[10]

الكافي

الإكتفاء في قراءة نافع وأبي عمرو

الإنباه على قبائل الرواة

الإنتقاء لمذاهب الثلاثة

البيان في تلاوة القرآن

الأجوبة الموعبة

المعروفين

بالكنى

القصد والأمم في أنساب العرب والعجم وأول من نطق

بالعربية من الأمم

الشواهد في إثبات خبر الواحد

الإكتفاء في القراءات

الإنصاف فيما في اسم الله من الخلاف

الفرائض[11]

ماوەیەكى زۆر لە خزمەت زاناى گەورەى ئەندەلوس ئەبووعومەر ئەحمەدى كوڕی عەبدولمەلیكی ئیشبیلیدا زانستى وەرگرتووە.[12]

ئەم زانایە قورتوبەی جێهێشت بۆ گەڕان بە دواى زانستدا و ماوەیەكى زۆر بە رۆژهەلآت و رۆژئاواى ئەندەلوسدا گەڕا، ماوەیەك لە رۆژهەلآتى ئەندەلوس مایەوەو لە سەردەمى دەسەلآتى ئیبنولئەفطهسدا ماوەیەك بوو بە دادوەرى ئشبوونە و شنترین.[13]

ئیبن عەبدولبەر لە رۆژی هەینی لە كۆتا رۆژی مانگى رەبیعولئاخیری ساڵی 463 لە شارى شاطبه لە رۆژهەلآتى ئەندەلوس كۆچی دوایی كرد، لە هەمان ساڵدا زاناى فەرموودەناسی رۆژهەلآتیش خەطيبى بەغدادى كۆچی دوایی كرد.[14]

مردنەكەى لە شەوى هەینیدا بوو و ئەسپەردەكردنەكەشی لە عەسری رۆژی هەینیدا بوو،[15] كاتێ وەفاتى كرد تەمەنى نەوەد و پێنج ساڵ بوو.[16]

كتێبی (الإستيعاب في معرفة الأصحاب)

لەم كتێبەیدا ئیبن عەبدولبەر هەوڵیدا تا بتوانێت ناوى چی هاوەڵ هەیە كە لە نووسینەكانى پێشتردا هەبون بیانهێنێت، بە جۆرێ ئەو ناوەى لێ ناوە وەك كۆكەرەوەیەك بۆ ناوى هەموو ئەو هاوەڵانەى ناویان زانراوە، هەرچەندە ناوى هەندێ هاوەڵی نەهێناوە كە لە كتێبەكانى تردا تۆمار كراون، هاوكات ناوى ئەوانەشی هێناوە كە راجیایی هەیە لەسەر هاوەڵ بوونیان، ریزبەندیەكەشی بە پێی ئەبجەدى كردووەو پاشانیش لە كۆتاییەوە ئەوانەى هێناوە كە بە كونیەكەیان زیاتر ناسراون لەگەڵ ناوى ئافرەتە هاوەڵەكانیشدا كە لە كۆتاییەوە ناوى هێناون، هەموو ئەو ناوانەى لەو كتێبەدا تۆمارى كردون 4225 كەسایەتین.

په‌راوێزه‌كان

[1] - الذهبي، تاريخ الإسلام، ج31، ص136.

[2] - ابن خلكان، وفيات الأعيان  ج7ص66.

[3] - ابن خلكان، وفيات الأعيان  ج7ص71.

[4] - الذهبي، تاريخ الإسلام، ج31، ص137.

[5] - ابن خلكان: وفيات الأعيان، ج7، ص66.

[6] - الذهبي، تأريخ الإسلام، ج31، ص142.

[7] - ابن خلكان: وفيات الأعيان، ج7، ص66.

[8] - الذهبي، تأريخ الإسلام، ج31، ص142.

[9] - الذهبي، تأريخ الإسلام، ج31، ص142.

[10] - ابن خلكان: وفيات الأعيان، ج7، ص


سەرچاوەکان



2623 بینین